كوردستانهەواڵ

دوو تۆمەتبار بەھۆی دزینی مۆبایل لە منداڵان لە ھەولێر دەستگیر كران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر رایدەگەیەنێت، ھێزەكانیان دوو تۆمەتباریان دەستگیر كردووە، كە مۆبایلیان لە منداڵان دزیووە.

پۆلیسی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: “بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نووسینگەی رۆژهەڵات، دوو كەسی بە رەگەز سوورییان بە ناوەكانی (ش.ع.ق) و (ح.ع.ی) بە تۆمەتی دزینی 11 مۆبایلی زیرەك دەستگیر كرد، كە لە چەند گەڕەكێكی جیاوازی شاری هەولێر بە ماتۆڕسكیل مۆبایلی زیرەكیان لە دەست منداڵان دەڕفاند و لێیان دەدزین”.

ئاماژە بەوەشكراوە: “تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، راگیران و درانە دادگا”.

پۆلیس، هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە: “هەر كەسێك دزیی هاوشێوەی لێكراوە و مۆبایل لە منداڵەكانی دزراوە، بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵا، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نووسینگەی رۆژهەڵات بكات”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close