ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیجیهانكوردستانهەواڵ

کونسڵگەری تورکیا لەهەولێر سەردانی بزووتنەوەی ئیسلامی دەکات

کونسڵگەری تورکیا لەهەولێر سەردانی بزووتنەوەی ئیسلامی دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨-٤-٢٠٢٨ بەڕێز محمد ئاکتاش جێگری یەکەمی کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا لەهەولێر سەردانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی کردو لەلایەن بەڕێزان د.عبداللە وەرتی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و کمال زراری ئەندامی سەرکردایەتی پێشوازیان لێکرا.

سەرتا شاندی میوان سوپاسی بەڕێز ڕابەری گشتی کرد بۆ بەشداریکردنیان لە کۆڕبەندی ئەنتالیای دبلۆماسی کە لە ڕۆژانی (١٧-١٩)نیسان ئەنجامدراو خۆشحاڵیان دەربڕی بەبەشداربوونی بەڕێزیان، دواتر بەڕێز د.عبداللە وەرتێ سوپاس وەزارەتی دەرەوەی تورکیای کرد بۆ بانگهێشتنامەی فەرمی و ئەو ئاسانکاریانەی کە کردیان بۆ جەنابی ڕابەر.

دواتر بارودۆخی ناوچەکەو عیراق و پێکهێنانی کابینەی تازەی حکومەت لەبەغداو گرنگی بەردەوامی ئاگربەست و کۆتایی هێنان بەشەڕو ئاڵۆزیەکان باسیان لێوە کراو هەردوولا خوازیاربوون کە ئەم ئاگربەستە ببێتە ڕێکەوتنامەی ئاشتی و کۆتایی هاتنی قەیرانەکان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close