جیهانعێراقكوردستانهەواڵ

پاسپۆرتى عێراقى یەکێکە لە خراپترین سێ پاسپۆرتى جیهان

عێراق لە پۆلێنبەندی جیهانی بەهێزترین پاسپۆرتی جیهاندا پلەی سێیەمى لەکۆتایی هەیەو وڵاتانى ئەوروپاش لە سەروو ریزبەندى پۆلیێنە جیهانییەکەدان.

ماڵپەڕی “ئەکسیۆس”ی ئەمریکی، لە ڕاپۆرتەکەیدا پۆلێنەکەى بڵاویکردووەتەوەو بە گوێرەى پۆلێنەکەش، پاسپۆرتی ئەفغانی لە پلەی کۆتاییدا هاتووە، دواتر پاسپۆرتی سوریا، پاشان پاسپۆرتی عێراقی.

هەروەها لە دوایین ڕیزەکانی پاکستان، یەمەن، سۆماڵ، فەلەستین، نیپاڵ، لیبیا، کۆریای باکور، بەنگلادیش، سریلانکا و ئێریتریا لە دوای ئەوانەوە هاتوون و سودان، نەیجیریا، لوبنان و ئێرانیش پلەی دەیەمیان بەدەستهێناوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم پۆلێنکردنە لەسەر بنەمای داتاکانی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی گواستنەوەی ئاسمانییە.

لە لایەکی ترەوە پلەی یەکەم بە پاسپۆرتی فەرەنسی، ئەڵمانی، ئیتاڵی، ئیسپانی و ژاپۆنی هاوبەش بوو، جگە لە سەنگافورە.

لە کاتێکدا پاسپۆرتی بەریتانیا لە پلەی چوارەمدایە لە پاڵ بەلجیکا و ئێرلەندا و هۆڵەندا، پاسپۆرتی ئەمریکی پلەی حەوتەمی بەدەستهێناوە و ئایسلەنداش پلەی دەیەمی بەدەستهێناوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close