بەڕێوەبەری گشتیی بەدواداچوون و پلاندانانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی بازرگانیی ئامادەکارییەکانی بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان دەست پێ کردووە و ١١ مادەى خۆراکى لەو مانگەدا دابەش دەکەن.
باسک نێت
حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری گشتی بەدواداچوون و پلاندانانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی بازرگانیی ئامادەکارییەکانی بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان دەست پێ کردووە و لە سەرەتای مانگی رەمەزاندا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەشەخۆراکەکەی مانگی رەمەزان ئاردی سفر، نیشاستە، شەعرییە و مەعکەرۆنی و حەوت مادە سەرەکییەکەی دیکە لەخۆ دەگرێت کە پێکهاتوون لە شەکر، زەیت، دۆشاو، برنج، ئارد و پاقلەمەنییەکان.
سەبارەت بە بەشەئاردی مانگانە ئەوەش خراوەتە روو، بەشەئاردی تەواوی ساڵەکە دابین کراوە و پێویست ناکات هاوڵاتیان نیگەران ببن.