ئابووریجیهانعێراقكوردستانهەواڵ

عێراق توركیای ئاگاداركردووە لە چەند رۆژی داهاتوودا هەناردەكردنەوەی نەوت دەستپێدەكاتەوە

ئاژانسی بلۆمبێرگ:
عێراق توركیای ئاگاداركردووە لە چەند رۆژی داهاتوودا هەناردەكردنەوەی نەوت دەستپێدەكاتەوە
باسک نێت
ئاژانسی هەواڵی “رۆیتەرز” بڵاویکردەوە: دوو بەرپرسی بواری نەوت رایانگەیاندووە، رۆژی دووشەممە شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتنی بەراییان لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت ئەنجامداوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بۆ تورکیا لە ڕێگەی بۆرییەوە.

دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لە هەرێمی کوردستانەوە، چاوەڕوانی رەزامەندی كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە.

هاوكات ئاژانسی “بلومبێرگ” لە زاری بەرپرسێکی تورکیاوە رایگەیاندووە: وڵاتەکەی هیچ ئاستەنگێک بۆ رۆیشتنی نەوت دانانێت هەرکاتێک لایەنە عێراقییەکان گەیشتنە رێککەوتن.

ئاژانسه ئەمریکییه له زاری ئەو بەرپرسەوە ئاماژەی بەوەشکردووه: پلانی سەرلەنوێ‌ دانوستان لەبارەی هێڵی بۆرییەكان لە هەرێمی کوردستانەوه بۆ تورکیا نابێته رێگر لەبەردەم رۆیشتنی نه وت و ئاشكراشیكردووە، عێراق ئاگاداری کردوینەتەوە هەناردەکردنی نەوت له چەند رۆژی داهاتوو دەستپێدەکاتەوه .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close