كوردستانهەواڵ

دوو فڕۆکەی جەنگی چوار جار بۆردومانی زنجیرە چیای خاڵخاڵانیان کردووە

ئەمشەو دوو فڕۆکەی جەنگی چوار جار بۆردومانی زنجیرە چیای خاڵخاڵانیان کردووە

باسک نێت
كامەران عوسمان، ئەندامی تیمی (CPT) رایگەیاند: کاتژمێر (٩:٥٥) خولەکی ئەمشەو، دوو فڕۆکەی جەنگی، چوار جار بۆردومانی (زنجیرە چیای خاڵخاڵان)یان کرد لە نێوان ناحیەی تەق تەقی سەر بە شارۆچکەی کۆیە و ناحیەی شوان.
بەوتەی ناوبراو، ئامانجی فڕۆکەکان، دوو ئۆتۆمبێل بوون و هەردووکیان پێکراون، تاوەکو ئێستا نازاندرێت فڕۆکە جەنگییە هێرشکەرەکان هی کام ووڵاتە بوون و، زیانە گیانییەکانیش نەزانراون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close