عێراقكوردستانهەواڵ

وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ ڕێوشوێنەکانی دابەزاندنی نرخی گۆشت لە بازاڕەکاندا ڕادەگەیەنێت

وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ ڕێوشوێنەکانی دابەزاندنی نرخی گۆشت لە بازاڕەکاندا ڕادەگەیەنێت
باسک نێت
بەشی ڤێتێرنەری وەزارەتی کشتوکاڵ هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی لە بازاڕە ناوخۆییەکان دەستنیشانکرد،
هاوکات ئاماژەی بەو ڕێوشوێنانە کرد کە دەبێت بگیرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی نرخەکان.
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتەکە، سامر حەبیب حەمزە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاندووە هۆکاری گرانی نرخی گۆشتی ناوخۆیی،
پەیوەندى بە دابینکردن و خواستنەوە هەیە، بەڵام دەگەڕێتەوە بۆ تەماحی بازرگانەکان له‌زیادكردنی نرخ لە لایەك، هەروەها گرانی نرخی خۆراک لە لایەکی دیکەوە.ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەو گێژاوەی کە لە دۆخی جیهانیدا دروستبووە،
بەتایبەتی دوای ٧ی ئۆکتۆبەر، کە بووە هۆی کەمبوونەوەی هاوردەکردنی ئاژەڵ، نرخی گۆشتی هاوردەکراو بەرزبووەتەوە
“.هه‌روه‌ها وتی” بەپێی ئەو پلانەی کە داڕێژراوە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بڕێکی زۆر ئاژەڵى گۆڵك هاوردەکراو بۆ مەبەستی سەربڕین هاتوونەتە ناو وڵاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی گۆشت لە ماوەی داهاتوودا، ئەمە جگە له‌پێدانی ڕەزامەندی سەبارەت بە هاوردەکردنی بڕێکی نوێی گۆڵكه‌كان.
داواشی لەبازرگانان و وەبەرهێنەران کرد، سەبارەت بە نرخەکان ره‌وشی هاوڵاتیان لەبەرچاوی بگرن، بەتایبەتی کە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز نزیک دەبینەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close