عێراقهەواڵ

سێ کەسى دیکە بۆ پێکهێنانی حكومەتی نوێی عێراق پێشنیاز دەکرێن

هاوپەیمانى فەتح و دەوڵەتى یاسا، سێ كەسی دیكە بۆ پێكھێنانی حكومەتی نوێی عێراق پێشنیاز دەكەن.

بەگوێرەی هەواڵی چەند میدیایەکی عێراقی، هەردوو هاوپەیمانى فەتح بە سەرۆکایەتى هادی عامرى و دەوڵەتى یاسا بەسەرۆکایەتى نورى مالیکى، سێ کەسی دیکەیان بۆ شوێنگرتنەوەى عەدنان زورفى کاندیدى راسپیردراو، بۆ پێکهێنانى حکومەت پێشنیارکردووە، کە بریتین لە، قاسم ئەعرەجی وەزیری پێشووی ناوخۆ و عەبدولحوسێن عەبتان، وەزیری وەرزش و لاوان و عزەت شابەندەر، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق.

ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق.

ئەمە دوای ئەوەدێت عەدنان زورفی، لە 17/3/2020 لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراقەوە، بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق راسپێردراو، بەڵام بەشێك لەلایەنەكانی عێراق پاڵپشتی لە زورفی ناكەن. بۆیە چاوەڕوان دەكرێت ئەویش وەك محەمەد تۆفیق عەللاوی بكشێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close