عێراقهەواڵ

بەپەلە.. لە عێراقەوە ئیسرائیل بۆردوومان کرایەوە

میلیشیاکانی عێراق بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بە “چەکی گونجاو” هێرشیان کردووەتە سەر شارۆچکەی ئیلات کە دەکەوێتە باشووری ئیسرائیلەوە.

ئەمڕۆ هەینی “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” ڕایگەیاند، “لە وەڵامی کوشتوبڕکردنی مەدەنییەکانی فەڵەستین لە غەز**زە”، هێرشیان کردە سەر ئامانجێکی ئیسرائیل لە شارۆچکەی ئیلات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە چۆنێتی ئەنجامدانی هێرشەکە نەکراوە، تەنها ئەوە خراوەتەڕوو کە بە “چەکی گونجاو” لە ئامانجەکەیان داوە.

گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لەو میلیشیایانەی شیعە پێکدێت کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن و لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غە**ززە دەرکەوتن.

ئەو میلیشیایانە زیاتر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا دەکەنە ئامانج، ئەویش بە پاساوی ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە هێرشەکانی سەر غەز**زەدا پشتوانی لە ئیسرائیل دەکات.

بە پێی لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ١٣٠ هێرشە کراوەتە سەر بنکەکانیان لە عێراق و سووریا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close