🔹وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا:
🔸 له‌سه‌ره‌تای ده‌ستدرێژیی و جه‌نگی سته‌مكارانه‌ی هێزی داگیركه‌ره‌وه بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، عێراق هۆشداریدا له‌وه‌ی، ئاكامی به‌رده‌وامی پشتیوانیكردن له قه‌واره‌ی داگیركه‌رو شكستی وڵاتانی زلهێز له هه‌ڵنه‌گرتنی به‌رپرسیارێتیی ده‌بنه هۆی خلیسكانی دۆخه‌كه به‌ره‌و په‌ره‌سه‌ندنی گشتگیر‌و له سنوری غه‌ززه‌و خاكی فه‌له‌ستیندا راناوه‌ستێ و مه‌ترسی جه‌نگ و بڵاوبونه‌وه‌ی توندوتیژی هه‌موو ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه.
🔹 ئێمه له‌كاتێكدا جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی پاراستنی ئازادی كه‌شتییه‌وانی له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین، ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژیش ده‌كه‌ین بۆسه‌ر یه‌مه‌ن و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی
🔸 پێمانوایه فراوانكردنی بازنه‌ی هێرشه‌كان چاره‌سه‌ر نییه‌و بازنه‌ی جه‌نگ فراوان ده‌كات، چاره‌سه‌ر به‌وه ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی به به‌رپرسیارێتی خۆی هه‌ڵسێت و بڕیارێك بۆ جه‌نگی دوژمنكارانه دژی فه‌له‌ستین و كه‌رتی غه‌ززه رابگرێت.