عێراقكوردستانهەواڵ

وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق :حکومەت ئەوەی بتوانێت بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی مووچە، دەیکات

باسک نێت

باسم عه‌وادی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، “حکومەتی فیدراڵی جیاوازی لەنێوان هیچ هاووڵاتییەک لە کوردستان، و باشووریناوەڕاست عێراق ناکات، هەموویان هاووڵاتیی عێراقین و ئەوەی بتوانێت بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی مووچە، دەیکات.”

باسی لەوەشکردووە، سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه‌ و گفتوگۆ له‌باره‌ی رێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی ده‌كه‌ین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لایه‌نی ئه‌منیی كۆنتڕۆڵی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا كردووه‌ و ده‌مانه‌وێت بیگۆڕین.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دۆسیه‌یه‌كی گرنگه‌.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close