باسک نێت – کەرکوک
کەمێک پێش ئێستا کارمەندێکی پۆلیسی کەرکوک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە گەراجی ئەکادیمییەی پۆلیس بەمردووی دۆزرایەوە.
کارمەندەکە ناوی ( محەمەد مەحمود )ـــە و کارمەندی فەوجی سێی پۆلیسی ئامادەی کەرکوکە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی باسک نێت کەوتە ، ناوبراو مەشق و راهێنانی لەئەکادیمییەی پۆلیس هەبووە و پاش نیوەڕۆ دوای تەواوبونی مەشقەکەی بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ ماڵ چوەتە نیو ئۆتۆمبێلەکەی و گیانی لەدەستداوە، کەمێک پێش ئێستا بەروداوەکە زانراوە و تەرمەکەی بۆ دادپزیشکی کەرکوک گواستراوەتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە