
باسک نێت
هرتسی هليفی، سەرۆک ئەرکانی سوپای زایۆنی دواى راگرتنی شەڕو سەركەوتنی هەوڵەكانی ئاگر بەست بەپاساوی شكستهینانیان لە شەڕەكە دەست لە كاركێشانەوەی خۆی راگەیاندو لە نامەی دەستلەکارکێشانەوکەیدا نوسیویەتی:
سوپای ئیسرائیل لە ئەرکەکەی بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل شکستی هێناوە و دەوڵەت باجێکی زۆری داوە بۆ ئەو مەبەستە
دەستلەکارکێشانەوەکەم لە ٦ی ئازارەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
زیانی گیانی زۆرمان بەرکەوت و شەڕەکە برین و پەڵەی لەسەر زۆرێک لە سەربازەکانمان و بنەماڵەکانیان بەجێهێشت .
بەرپرسیارێتی شکستی سوپا لە 7 ی ئۆكتۆبهر 2023 دەخەمە ئەستۆم
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




