
حووسییەکانی یەمەن چوونە جەنگەوە
باسک نێت
یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن:
“لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر لوبنان، غەززە و ئێران، هێزەکانمان بە ژمارەیەک مووشەک چەند ئامانجێکی هەستیاری ئیسرائیلییان لە ناوچەی یافای داگیرکراو پێکاوە.”
سێ خاڵی سەرەکی وەک بڕیاری نوێی هێزەکانمان راگەیاند:
1- قەدەغەکردنی تەواوەتی هاتوچۆی هەموو کەشتییە ئیسرائیلییەکان لە دەریای سوور، لەمەودوا هەر جووڵەیەکی ئەو کەشتییانە دەبێتە ئامانجێکی رەوای هێزەکانیان.
2- پەرەپێدانی هێرشە سەربازییەکان وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، ئێران و غەززە، بە هەماهەنگی لەگەڵ میحوەرەکانی دیکەی بەرگری.
3-جەختکردنەوە لەسەر مافی گەلەکەیان و گەلانی ناوچەکە لە بەرگری کردن و بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانیان تا ئەو کاتەی گەمارۆ و هێرشەکان رادەگیرێن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




