رابــهری گشتیكوردستانهەواڵ
بەڕێز ڕابەری گشتی سەردانی بەرەی تورکمانی دەکات
کاتژمێر (١٠)ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٥-١٢-٢٠٢١ بەڕێز مامۆستا عرفان،علی عبدالعزیزڕابەری گشی بزووتنەوەی ئیسلامی بەیاوەری وەفدێکی هاوڕێی لە م.س شورا سەردانی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانیان کرد و لەلایەن بەڕێزان ئایدن مەعروف ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ئەمیر عیزەت و ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی پەیوەندیەکان پێشوازیان لێکرا.
بەڕێز ڕابەری گشتی پیرۆزبایی کردنەوەی بارەگای هەولێری مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی لێکردن و باسی لە گرنگی پاراستنی پێکەوەژیانی نەتەوەو پێکهاتەکان کرد بەشێوەیەکی ئاشتیانە،هەروەها پەیوەندی نێوان هەردوولا باسیان لێوەکرا.
دواتر بەڕێز ئایدن مەعروف بەناوی بەرەی تورکمانی زۆر سوپاسی بەڕێز ڕابەری گشتی و شاندی یاوەری کرد بۆ ئەم سەرانەو تەئکیدی لە گرنکی پەیوەنی نێوان هەردوولاکرد.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە