بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیكوردستانهەواڵ

شاندێکی باڵای بزووتنەوە، وەزارەتی دەرەوە و پەڕلەمانی تورکیا و بارەگاکانی ئاکپارتی و هوداپاریان بەسەرکردەوە

شاندی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامی لە ئەنقەرە بەجیا سەردانی هەر یەک لە ئاکپارتی و وەزارەتی دەرەوەوەی تورکیاو پەرلەمانی تورکیاو هوداپاریان کرد
شاندی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامی بەسەرۆکایەتی بەڕێز د.عبداللە وەرتی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی وشاندێکی یاوەری سەردانی بارەگای گشتی ئاکپارتیان لە ئەنقەرە کردو لەلایەن ژمارەیەک لەبەرپرسانی باڵاو پەرلەمانتارانی ئاکپارتی پێشوازیان لێکرا.


لەدیدارێکدا
هەردوولا جەختیان لە توندوتۆڵکردنی پەیوەندی نێوان هەردوولاو بەردەوامیان کرد. شاندی بزووتنەوەی ئیسلامی سوپاسی پێشوازی گەرمیان کردو سڵاو و ڕێزی جەنابی ڕابەری گشتی مامۆستا عرفان و سەرکردایەتی بزووتنەوەیان ئاراستەی سەرکردایەتی ئاکپارتی کرد و بەرپرسانی ئاکپارتیش زۆر خۆشحاڵیان بەو سەردانەی شاندی بزووتنەوە دەربڕی و جارێکی تر ئامادەیی پتەوکردنی پەیوەندیەکانیان پیشان دا.
دواتر شاندی بزووتنەوە سەردانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیایان کردو لەلایەن بەڕێز د.عبداللە ئاڕالی جێگری وەزیری دەرەوە پێشوازی گەرمیان لێکرا.


هەر لە درێژەی سەردانەکەیان شاندی بزووتنەوە بەسەرۆکایەتی بەڕێز د.عبداللە وەرتی و یاوەری هەریەک لەبەڕێزان کەمال زراری و د.ئارام احمد سەردانی پەڕلەمانی تورکیایان کردو لەلایەن بەڕێز کاک سەرکان ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لە فراکسۆنی پارتی هوداپار پێشوازیان لێکرا.


لەدیدارێکدا شاندی بزووتنەوە وێڕای پیرۆزبایی هیوایان خواست هوداپار بەبەشداری لەم خولەی پەرلەمانی تورکیادا بتوانێت هەنگاوی باش بهاوێت بەرەو زیاتر وەرگرتنی متمانەی هاووڵاتیان، لەلایەن خۆیانەوە بەڕێز کاک سەرکان سوپاسی شاندی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد بۆ ئەم سەردانە.
هەروەها شاندی بزووتنەوە سەردانی بارەگای سەرەکی هۆداپاریان لە ئەنقەرە کرد و لەلایەن بەڕێز مامۆستا حسێن بەرپرسی بارەگای هوداپار لە ئەنقەرە پێشوازیان لێکرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close