
پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر دەنگ لەسەر پێشنیازە یاسای ئاو دەدات و خوێندنەوەش بۆ چەند پرۆژەیاسایەک دەکات.
بەگوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پێنجشەممە 2/6/2022، پەرلەمانی کوردستان، دەنگ لەسەر پێشنیازە یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو دەدرێت، هەروەها خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای و پێشنیازەکانی، پڕۆژەیاساکانی ئەرک و مافەکانی هێزکاری تەندروستی و پڕۆژەیاسای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و هەروەها پڕۆژیاسای دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەکرێت.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوی پەرلەمان، بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر راپۆرتی لیژنەی تەندروستی پەرلەمان سەبارەت بە دەرمانی بێ کوالێتی و ماوە بەسەرچوو و قاچاخ و نرخی نەخۆشخانە تایبەتەکان.
هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پەرلەمان، خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای بەركاركردن و هەمواری یاسای گرتنی مایەی قاچاغ و قەدەغەكراو بۆ ئاڵوگۆڕكردن لە بازاڕە نێوخۆییەكان و پێشنیازەیاسای هەمواری جێبەجێكردنی یاسای چاودێریی نەوجەوانان دەکات.
دەقی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی پەرلەمان:.
یەكەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، بهپێی حوكمی ماددهكانی (90، 91، 93، 96) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان.
دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پڕۆژە و پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە، پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (78) و ماددەی (79، 80) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (83) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
1- پێشینازەیاسای (ئەرك و مافەكانی هێزكاری تەندروستی لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
2- پڕۆژەیاسای (وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان-عێراق).
3- پڕۆژەیاسای (دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
سێیەم: خستنهڕوو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی (لێژنەی كاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەكاربەر) سهبارهت به (دەرمانی بێ كوالیتی و ماوەبەسەرچوو و قاچاغ) و (نرخی نەخۆشخانە تایبەتەكان)، بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری تەندروستی، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (66) لە پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
چوارەم: خوێندنهوهی دووهم بۆ ئەم پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە، بهپێی حوكمی ماددهكانی (87، 88، 89، 97) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان:
1- پێشنیازەیاسای بەركاركردن و هەمواری یاسای گرتنی مایەی قاچاغ و قەدەغەكراو بۆ ئاڵوگۆڕكردن لە بازاڕە نێوخۆییەكان ژمارە (18)ی ساڵی 2008ی هەمواركراو.
2 – پێشنیازەیاسای هەمواری جێبەجێكردنی یاسای چاودێریی نەوجەوانان، ژمارە (76)ی ساڵی 1983.