جیهانهەواڵ

ڕێککەوتننامەی مەککە، دوای یەکەم کۆبوونەوەی خۆی کە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە

تورکیا، سعوودیە و پاکستان جەختیان لەسەر پابەندییان بە هاوکاری لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی مەککە لەسەر بنەمای هەستی خاوەندارێتی ناوچەیی بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری کردەوە.

باسک نێت

لێژنەی ستراتیژی سیاسی و بەرگریی ڕێککەوتننامەی مەککە، دوای یەکەم کۆبوونەوەی خۆی کە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە، هەرسێ وڵات، جەختیان لەسەر پابەندی بە هاوکاری لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی مەککە لەسەر بنەمای هەستی خاوەندارێتی ناوچەیی بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری کردووەتەوە.

لە بەیاننامەکەدا هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە لە ئاراستەی ئەم ئامانجەدا، پشتیوانی لە کەمکردنەوەی گرژییەکان، هاندان بۆ دان بە خۆداگرتن بە مەبەستی دۆزینەوە چارەسەرە ئاشتیخوازەکان درێژەی دەبێت. هەروەها ڕاگەیاندراوە کە هەر سێ وڵات ڕێککەوتوون هەنگاو بنێن بۆ جێبەجێکردنی زیاتری ئامانجەکانی ڕێککەوتننامەی مەککە و هاوبەندییان پتەوتر بکەن و کاریگەری و متمانەکان زیاتر و بەرگریی بە کۆمەڵیان بەهێزتر بێت و لەسەر ئاستی ناوچەیی هەوڵ بدەن بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتییەکی هەمەلایەنە و هەمیشەیی.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە سکرتاریەتێک لە سعوودیە دادەمەزرێت کە سەرۆکی دەبێت و ئەرکەکانی ڕێککەوتننامەکە جێبەجێ دەکات و لە سەرەتادا ئەم سکرتاریەتە بۆ ماوەی سێ لە لایەن کەسێک کە خەڵکی پاکستان بێت، بەڕێوەدەبرێت.

لە بەیاننامەی لێژنەی ستراتیژی سیاسی و بەرگریی ڕێککەوتننامەی مەککە هەروەها هاتووە کە لایەنەکان بۆ بەهێزکردنی توانای بەرگریی، هەماهەنگی هێزە چەکدارەکانیان لە ڕێگەی چالاکی هاوبەش، لەوانەش پەرەپێدان بە هاوکاری لە پیشەسازیی بەرگریی، پەرەپێدان بە تەکنەلۆجیای هاوبەش و بەرهەمی هاوبەش، هەوڵ دەدەن.

لە کۆتاییدا هەروەها ڕاگەیاندراوە کە هەر سێ وڵات پێداگرانە ئەرکەکانی ڕێککەوتننامەی بەرگریی هاوبەشی مەککە جێبەجێ دەکەن و لەم ڕێگەیەوە یارمەتیدەری ئاسایش و سەقامگیری ناوچە دەبن.

ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوە، بەرگریی و سوپاسالارانی تورکیا، پاکستان و سعوودیە وەک لێژنەی ستراتیژی سیاسی و بەرگریی ڕێککەوتننامەی هاوبەش بەرگریی مەکە لە ئیستانبوڵ کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی تورکیا لە لایەن وەزیری دەرەوە هاکان فیدان، وەزیری بەرگریی یاشار گولەر و سوپاسالاری تورکیا جەنەڕاڵ سەڵجووک بایراکتار نوێنەرایەتی دەکرا.

وەزیری دەرەوەی پاکستان محەمەد ئیسحاق دار، وەزیری بەرگریی خاجە محەمەد عاسف، سوپاسالار مارشاڵ عاسم مونیر، بە نوێنەرایەتی پاکستان و هەریەکە لە وەزیری دەرەوەی سعوودیە فەیسەل بن فەرحان، وەزیری بەرگریی خالد بن سەلمان و سوپاسالار فەیاز بن حەمەد ئەلڕوایەلی شاندی سعوودیەیان پێکدەهێنا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close