
مەسعود پزشكیان :
لە نزیكەوە بەردەوامین لە چاودێریكردنی جموجۆڵەكانی ئەمریکا
باسک نێت
مەسعود پزشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت، وڵاتەكەی پابەندە بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، دانوستانەکانی ئەم دواییە بووەتە هۆی ئاڵوگۆڕی پێشنیازی پراکتیکی و نیشانەی هاندەری لێکەوتووەتەوە.
پزشكیان لە سەكۆی “ئێكس” نوسویەتی: لەگەڵ ئەوەشدا لە نزیكەوە بەردەوامین لە چاودێریكردنی جموجۆڵەكانی ئەمریکا، هەموو ئامادەکارییەکی پێویستمان بۆ هەر سیناریۆیەکی چاوەڕوانكراو گرتووەتەبەر.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




