ئابووریكوردستانهەواڵ

نرخی زێڕ دابەزی

ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٣٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٢٠ دۆلار دابەزیوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٦٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەگوێرەی بازاڕە جیهانییەکان، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و ٣٣٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کۆتایی ئەم هەفتەیە هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس کۆدەبێتەوە و ئەگەری زیادکردنی قەبارەی خستنەڕووی نەوت لەلایەن ئەندامانی ئەو گروپە کاریگەری لەسەر نرخی نەوت داناوە و ئەمڕۆ نرخی نەوتی دابەزاندووە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٦٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٦٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٩٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٥٩ هەزار دینارە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close