كوردستانهەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووری، مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی پەسەند كرد

بەغدا موچەی مانگی ئایاری پەسەندکرد
سەرچاوەیەك، بە سایتی (بەغدا ئەلیەوم)ی ڕاگەیاندووە: وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستانی بۆ مانگی ئایار پەسەند كرد.

سەرچاوەكە ڕایگەیاندووە: وەزارەتی دارایی و ئابووری، مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی پەسەند كرد.

دەشڵێ: شاندێكی هونەری لە وەزارەتی داراییی هەرێمی كوردستان، لە بەغدان، بۆ وەڵامدانەوەی هەر تێبینییەكی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی لیستی مووچە، بەڵام تا ئێستە هیچ تێبینییەك نەبووە و ڕەزامەندیی لەسەر لیستەكە دراوە.

ئەوەی ماوەتەوە، تەنیا ناردنی پارەی تایبەتە بە مووچەی مانگی 5 و هەفتەی داهاتوو ئەو پارەیە دەگات، بۆ ئەوەی پێش جەژن مووچەی مانگی 5 بدرێ.

یەكشەممەی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند لیستی مووچەی مانگی 5ی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close