
پۆلیسی كەركوك تەنها لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 51 كەسی بەتۆمەتی جیاجیا لەكەركوك دەستگیركردووە.
باسک نێت – کەرکوک
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لەپۆلیسی كەركوك ڕاگەیاند: لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 33 كەس كە داواكراوبوون، لەلایەن بنكەكانی پۆلیسەوە دەستگیركراون.
ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكرد: وێڕای دەستگیركردنی ئەو ژمارەیە، 5 كەسی تریش لەلایەن پۆلیسی نێو شارەوە بەتۆمەتی تەقەكردن دەستگیركراون.
بەپێی زانیاریەکانی باسک نێت هەر لەماوەی ئەم 24 كاتژمێرەدا، هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنیش، 13 كەسی تریان بەهۆی شەڕو ئاژاوەو سەرپێچییەوە دەستگیركرد.
بەمەش كۆی گشتیی ژمارەی ئەو كەسانەی لەماوەی شە و ڕۆژێكدا بەهۆكارو تۆمەتی جیا جیا لەلایەن پۆلیسی كەركوكەوە دەستگیركراون گەیشتە 51 دەستگیركراون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




