عێراقهەواڵ

بەشەخۆراکی مانگانەی نزیکەی نیو ملیۆن کەس بڕاوە

بەشەخۆراکی مانگانەی نزیکەی نیو ملیۆن کەس بڕاوە

باسک نێت

وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند بەشەخۆراکی نزیکەی نیو ملیۆن هاووڵاتی لە سەرانسەری وڵاتدا ڕاگیراوە،

محەمەد حەنوون، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی بازرگانی عێراق:

بڕیاری ڕاگرتنی بەشەخۆراکەکە ژمارەیەک لەو چین و توێژانەی گرتووەتەوە کە مەرجەکانی وەرگرتنی بەشەخۆراک نایانگرێتەوە، لەوانە: گەشتیاران، کەسانی ناسنامە نادیار، خاوەن داهاتە بەرزەکان، و خاوەن کۆمپانیاکان و ڕوونیشی کردەوە کە ئەم هەنگاوە دوای وردبینییەکی گشتگیر بۆ داتاکان لەناو سیستەمی ئەلیکترۆنی هاتووە.

دوای پڕۆسەی نوێکردنەوەکە، ژمارەیەک خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی نوێی کارتی خۆراکی دەستپێکردووە، کە بریتین لە: لابردنی ڕاگرتن (حەجب)، گواستنەوە و دابەشکردن کە جێبەجێکردنیان بەشێوەیەکی ئەزموونی لە پارێزگای واسیت دەستی پێکرد و پاشان فراوانکراوە بۆ پێنج پارێزگای دیکە، ئەزموونەکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە بەبێ ئەوەی ئاستەنگێکی ئەوتۆی هەبێت.

لە نزیکترین کاتدا بەشی پێشکەشکردنی داواکاریی لابردنی بێبەشکردن بەشێوەی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنە فەرمییەکەوە دەستەبەر دەکات و ئەو کەسانەی کە بەشەخۆراکەکەیان بڕاوە دەتوانن لە ڕێی خستنەڕووی بەڵگەنامەکانەوە داوا بکەن بەشەخۆراکیان بۆ بگەڕێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close