عێراقكوردستانهەواڵ

بەهۆی لافاوەوە سێ پرد ڕووخان

قائیمقامیەتی قەزای دوکان رایگه‌یاند، بەهۆی دروستبوونی لافاو زیانی زۆر بەر ڕێگەوبانەکانی سنوری قەزاکە کەوتووە، بەجۆرێک، سێ پرد ڕوخاون و لە چەندین جێگەشەوە ڕێگەوبانەکان زیانیان بەرکەوتووە.
قائیمقامیەتی قەزای دوکان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: “بەهۆی دروستبوونی لافاو و کۆبونەوەی باراناوێکی زۆر شەوی ڕابردوو لە سنوری شارۆچکەی پیرەمەگرون، زیاتر لە 10 ماڵ ئاوی تێچوو، کۆگایەکی هەڵگرتنی شتومەکی پاککەرەوەو خواردنیش زیانی زۆری بەرکەوت”.
ئاماژەی بەوەشداوە: “هەمان کات تیمەکانی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی و هێزە ئەمنییەکان و کارمەندانی شارەوانی لەهەوڵی پاککردنەوەی ئاوەڕۆو ئەو جێگەیانە بوون تا مەترسی زیاتری لافاو کەم بکەنەوە، وە بەدەم ئەو هاوڵاتیانەوە دەچوون کە ئاوی باراناو ڕووی لە ماڵەکانیان کردبوو یان مەترسیان لەسەر بوو”.
ده‌شڵێت: “بەهۆی دروست بوونی لافاو زیانی زۆر بەر ڕێگەوبانەکانی سنورەکە کەوت و بەجۆرێک 3 پرد ڕوخان و لەچەندین جێگەشەوە بەتایبەت ڕێگەوبانی گوندەکانی سنورەکە زیانیان بەرکەوت، بەجۆرێک هەریەک لە پردی زەرزی لەناوچەی چەمی ڕێزان ئاوبردی و هاتوچۆی گوندی عەوەڵان و سەیرانگای چەمی ڕێزان بەتەواوی وەستاوە”.
هاوکات هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە: “ڕێگەی گوندی شیلەخان لەنزیک پردی ڕێگەکە ئاو بردویەتی و گرفتی هاتوچۆی لێکەوتەوە ، وە هەر بەهۆی دروست بوونی لافاو پردێکی تر لە ڕێگەی گوندەکانی تەڕەمار و قازان و کانی چنار ڕووخا . لەچەندین ناوچەی تریش بەشێوازی جۆراوجۆر ئاستەنگی هاتوچۆی تیادا دروست بوو”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close