باسک نێت
ئەمشەو ئاکرێکی گەورە لە ئەنجومەنی وەیزیرانی هەرێمی کوردستان کەوتەوە، باس لەوە دەکرێت ئاگرەکە بەهۆی شۆتی کارەباوە بووە، ئاکرەکە کۆنترۆڵکرا.
ئەنجومەنی وەزیران لە تەنیشت بینای پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردەیە لەسەر شەقامی 60 مەتری هەولێر.
ئەو بینایەی ئەنجومەنی وەزیران تەنیا قوباد تاڵەبانی جێگری شەرۆک وەزیران و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوان و ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران دەوامی تێدا دەکەن، لەدوای دوەرکەوتنی کۆرۆناوە لە 2020 ەوە مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران نەچووەتە ئەو بینایە، کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا دەکرێت و نوسینگەی مەسرور بارزانیش لە پیرمامە کاروباری رۆژانە لەوێ ڕادەپەڕێنێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە