كوردستانهەواڵ

پەیامێكی بەپەلە لە قائیمقامی سلێمانیيەوە

قائیمقامی سلێمانی پەیامێكی بەپەلە ئاراستەی ھاوڵاتیانی سلێمانی دەكات و داوایان لێدەكات لەبەر ھەستیاری دۆخەكە و مەترسی زیاتر بڵاوبوەنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەر شوێنێكن بگەڕێنەوە ماڵەكانیان و بەم ھەنگاوە خۆیان و خێزانەكانتان لە مەترسی كۆرۆنا بپارێزن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن قایمقامیەتی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوە”ئەمڕۆ هەینی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ئەگەر خەڵك ھاوكاری دامەزراوەكانی حكومەت نەبێت، ڕەنگە نەتوانرێت دۆخەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت، لەبەر ئەوە داواتان لێ دەكەین، پابەندی ئەو ڕێكار و بڕیارانەبن كە راگەیەندراوە و بەتەواوی سەلامەتی تەندروستیتان بپارێزن”.

قایمقامی سلێمانی دەڵێت”تكاتان لێدەكەین لە ھەستیاری رەوشەكە تێبگەن ئەم ماوەیە ھەموو جموجوڵێك رابگرن لە ھەر شوێن و جێگەیەكن خۆتان بگەیەننەوە ماڵەكانتان و تا ئەتوانن لە ماڵەوە بمێننەوە، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی راشیدەگەیەنێت: داواتان لێدەكەین متمانەتان بە دامەزراوەكانی حكومەت ھەبێت دڵنیابن ھەرچی پێویستی بێت بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە گیراوەتەبەر تەنیا پێویستیمان بە ھاوكاری ئێوەیە، تكایە پابەندی رێنماییە تەندروستتیەكان بن و دووبارەی دەكەینەوە لە ماڵەكانتان بمێننەوە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close