20 یاداشتی لێكتێگه‌یشتن ئیمزا ده‌كرێت
باسک نێت
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا گه‌یشته به‌غداد، له‌ماوه‌ی 13 ساڵی رابردوودا ئه‌مه یه‌كه‌مجاره سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
وه‌فدێكی گه‌وره‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی توركیا له‌م سه‌ردانه‌دا هاوڕێیه‌تی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكك وه‌زیرانی عێراق وا وه‌سفی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ عێراق ده‌كات كه “سه‌ردانێكی تێپه‌ڕ نییه”، بۆ یه‌كه‌مجار له‌م سه‌ردانه‌دا عێراق و توركیا چاره‌سه‌ر بۆ ژماره‌یه‌ك دۆسیه داده‌نێن و چیتر پرسه‌كان به هه‌ڵواسراوی ناهێڵنه‌وه.
پێشبینی ده‌كرێت، له‌سه‌ردانی ئه‌ردۆغاندا بۆ به‌غداد، 20 یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان عێراق و توركیا ئیمزا بكرێت، له‌پاڵ ئه‌مه‌دا ژماره‌یه‌ك دۆسیه گفتوگۆی گه‌رمیان له‌باره‌وه ده‌كرێت، له‌وانه:
🔹 ئاسایشی سنوره‌كان و پرسی پارتی كرێكارانی كوردستان
🔹 پرسی ئاو
🔹 رێگای گه‌شه
🔹 هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان