هاوپەیمانی سیادەی سوننەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگ بە دەستلەکارکێشانەوەی حەلبووسی نادەن.
یەحیا محەممەدی، سەرکردە لە هاوپەیمانی سیادەی سوننەکان، ھاوكات سەرۆکی لیژنەی پلاندانان و بەدواداچوون لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەى دەستلەکارکێشانەوە محەمەد حەلبووسی، رایگەیاند، بەهۆی لێھاتوویی لە كاروباری سیاسی و رۆڵی گەورەی لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەدا، دەنگ نادەن بە دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبووسی و دەیانەوێت لەو پۆستەدا بمێنێتەوە.
بڕیارە سبەی چوارشەممە 28ئ ئەیلوولی 2022، پەرلەمانى عێراق کۆببێتەوە، یەکێک لە بڕگەکانى کۆبوونەوەکە دەنگدانە لەسەر دەستلەکارکێشانەوەى محەمەد حەلبووسى لە پۆستى سەرۆکى پەرلەمانی عێراق.
له میانی چواره‌م دیداری رافیده‌ن، له به‌غدا دوێنێ 26ی ئەیلوولی 2022، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: “بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م كاریگه‌ری له سه‌ر دانیشتنی نوێنه‌ران نابێت و دژی ئه‌وه‌م هێرش بكرێته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دانیشتنی نوێنه‌ران په‌كبخرێت، به هه‌مان شێوه، دژی رژانی خوێنی هاووڵاتیانم”.
له باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی، حه‌لبووسی گوتی: “به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به‌ڵام به هۆی ئه‌و رووداوانه‌ی كه به دڵی هیچ لایه‌ك نه‌بوو، پێویست بوو ئێمه به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه بكه‌ین. ئه‌و ره‌وشه ناهه‌مواره ده‌رباز بكه‌ین. پێویست بوو پێش چله كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت، به‌ڵام به هۆی ململانێ و قوڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كان، دانیشتنه‌كان دواخرا تا دوای چله”.