جیهانكەش و هەواهەواڵ

پلەكانی گەرمای دەریای ناوەڕاست بەشێوەیەكی مەترسیدار بەرز دەبنەوە

زانایانی كەشوهەوا هۆشداری دەدەن لە دروستبوونی كێشەی گەورە بۆ ژیان لە دەریای ناوەڕاست بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە وەرزی هاویندا.

ئەو زانایانە دەڵێن، لە بەرشەلۆنە لە ئیسپانیاوە بۆ ئیسرائیل پلەی گەرمی ئاو لەودیوی دەریاوە بەرز دەبینن.

پلەكانی گەرما لە ٣ پلە بۆ ٥ پلەی سەدی لە سەرووی پلەكانی گەرمای ئاساییەوە بۆ وەرزی هاوین ڕاگەیەندراوە. ئەوان باس لەوە دەكەن كە پلەی گەرمی ئاو بە بەردەوامی بۆ سەرووی ٣٠ پلەی سەدی بەرزبووەتەوە.

گەرمایەكی زۆر لە ئەوروپا و وڵاتانی دیكەی دەوروبەری دەریای ناوەڕاست لەم هاوینەدا سەرنجێكی زۆری بەدەستهێناوە، بەڵام بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەریاكان كەمتر گرنگی پێدراوە.

شەپۆلی گەرمی دەریایی بەهۆی دروستبوونی ڕەوتی زەریاكانەوە ڕوودەدات كە ناوچەیەك لە ئاوی گەرم دروست دەكات. هەروەها سیستەمی كەش و هەوا و گەرمی لە بەرگەهەوادا دەتوانێت پلەی گەرمی ئاوەكە زیاد بكات. هەروەك چۆن شەپۆلەكانی گەرما لەسەر وشكانی، شەپۆلی گەرمی دەریا درێژترن، زۆرتر ڕوودەدەن و بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا توندتر دەبن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close