كوردستانهەواڵ

هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کەوتە خوارەوە

هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کەوتە خوارەوە، ژمارەیەک سەربازی تێدا بووە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاشکرای کرد، رۆژی 4ی ئەیلوولی 2022 هێلیکۆپتەرێکی سەربازیان لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کەوتووەتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، 7 سەربازی تورکیا لەناو هێلیکۆپتەرەکەدا رزگار کراون و سەربازێکیش بێسەروشوێنە.

لەلایەکی دیکە هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) باڵی سەربازی پەکەکە رایگەیاندووە، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا دوو هێلیکۆپتەری سەربازیی تورکیایان تێکشکاندووە.

هەپەگە راشیگەیاندووە، جگە لە تێکشکاندنی دوو هێلیکۆپتەرە ژمارەیەک کامێرای حەراریان تێکشکاندووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close