عێراقهەواڵ

سەرۆكی دەستەی دەسپاكی عێراق رەوانەی دادگا كرا

سەرۆكی دەستەی دەسپاكی عێراق رەوانەی دادگا كرا

باسک نێت
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عێراق، بڕیاریدا حەیدەر حەنون، سەرۆكی دەسەتی دەستپاكی رەوانەی دادگا بكات، بەمەبەستی لێپێچینەوە، بەتۆمەتی چەواشەكاری رای گشتی.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا، حەیدەر حەنون، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی تۆمەتباركردووە بە چەواشەكردنی رای گشتی، لەبارەی ئەو لێدوانانەی رۆژی چواری ئەم مانگە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندو، بە بانگەشەی ناڕاست ناویبردووە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر حەدیدەر حەنونی رەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ كردووە لە بەغداد، بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی بەرامبەری.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری، بڕیاریداوە سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی دەرەوەری یەكەمی دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخی دوو، دادوەر زیا جەعەفەر لەفتە بكات كە (حەنون تۆمەتباریكرد بە شاردنەوەی دۆسیەی دزی سەدە) لەبەرامبەر بەجێگەیاندنی ئەو ئەركانەی پێی سپێردراوە.
لای خۆیەوە، عەلی بەیاتی ئەندامی پێشوی كۆمیسۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ، رەخنەی لە بڕیارەكەی ئەنجومەنی دادوەری گرتووەو، لە نوسینێكدا رایگەیاندووە: سەرۆكی دەستەی دەستاكی لەڕێی میدیاكانەوە گەندەڵی ئاشكراكردووە، كەچی دادگا رەوانەی لێكۆڵینەوەی دەكات.. دەبێت هاوڵاتیەكی ئاسایی چی بەرامبەر بكرێت ئەگەر گەندەڵیەك ئاشكرابكات.
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق رۆژی (4)ی ئەم مانگە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر، كۆمەڵێك زانیاری نوێ و مەترسیداری ئاشكراكرد لەسەر دۆسیەی دزینی پارەی ئەماناتی باجەكان كە بەدزی سەدە ناسراوەو، رایگەیاند: دۆسیەی گرنگی تایبەت بە نور زهێر، تۆمەتباری سەرەكی ئەو دزییە ونكراوە لەلایەن دادوەر زیا جەعفەر، دادوەری دۆسیەكە، جەختیشكرد لەوەی دەستەی دەسپاكی لاوازو بێ پشت و پەنایە.
لەچەند رۆژی رابردووشدا، تۆمارێكی دەنگی بڵاوكرایەوە، كە گوایە دەنگی دادوەر حەیدەر حەنونەو، تیایدا باس لە بەرتیل و پارچە زەوی دەكات كە خانووەكەی لەسەر دروستكردووە، لای خۆیەوە داواكاری گشتی داوای لێكۆڵینەوەی كرد لە دروستی ئەو تۆمارە دەنگیانە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close