ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی کۆبوەوە و بڕیاریدا رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 4 ی ئۆکتۆبەر یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن بێت بە شێوەی ئەلیکترۆنی.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی زانکۆی سلێمانی، بڕیاردراوە پاش شەش هەفتە و بەپێی تایبەتمەندی وانە و کۆلێژەکان خوێندن بە شێوازی ئاوێتە بەردەوامی پێ بدرێت.
ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی راشیگەیاندوە پێویستە پێداویستی بەشە ناوخۆییەکان لەماوەی ئەو شەش هەفتەیە دابینبکرێت ،بەوەش خوێندنی ناو کەمپەکان دەکەوێتە دوای 20 ی مانگی یانزە.
ئەوە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆناوە بڕیاریداوە وەرزی یەکەمی خوێندنی ئەمساڵ بەشێوەی ئەلیکترۆنی بخوێندرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە