وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٠، موچەی مانگی ئایاری ئەمساڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رهگهزنامهی ههرێم دابەشدەکرێت کە سەر بە حکومەتی ناوەندی بەغدایە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، دابەشکردنی موچەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رهگهزنامهی ههرێم بە بێ لێبڕین و بە رێژەی ١٠٠% دەبێت.
ماوەیەک لەمەوبەر، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو، “هیچ مەبەستێکی سیاسی نەبووەتە هۆی دروستبوونی کێشە بۆ موچەکانیان و سەرجەم کێشەکانیشیان لە چارەسەرکردندان و لە ئایندەیەکی نزیک دا موچەیان دابەشدەکرێت.”
دوابەدوای ئەوەش، حکومەتی عێراق بڕی نۆ ملیار دیناری بۆ موچەی سێ مانگی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی هەرێم نارد.
لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی گۆڕانکاریکردن لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و چەند وەزیرێکدا کێشە کەوتبووە دابەشکردنی موچەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە رەگەزنامەی گشتی، لە هەرێمیش بەهۆی ئەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە سەر بە حکومەتی عێراقە کێشەی دابەشکردنی موچەیان هەبوو.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هێشتا موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەکراوە و حکومەتی هەرێم چاوەڕێی ناردنی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی بەغدایە و لە حاڵەتی دابەشکردنیشیدا بە لێبڕێنی ٢١% دەبێت.