ئابووریجیهانهەواڵ

نرخی نەوت نزمترین ئاستی تۆمار کرد

ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی ئاداری ٢٠٢٠ نەوت نزمترین نرخى تۆمارکرد لەماوەى ١٧ ساڵى ڕابردووداو نرخى بەرمیلێک بۆ ٢٠ دۆلار دابەزى.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، نرخى نەوتى خاوى خۆرئاواى تەکساس لەویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا گەیشتە ٢٠ دۆلار، لەکاتێکدا نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت لەدەریاى باکور گەیشتە ٢٣ دۆلارو ٢٥ سەنت، ئەوەش یەکەمجارە بۆ ئەو نرخە دابەزێت لە دواى ساڵى ٢٠٠٣وە.

ناجێگیری و به‌رزبوونه‌وه‌ و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ بڕی نه‌وتی به‌رهه‌م هێنراو و ئاسایشی  وڵاتانی بەرهەمهێن, هاوکات بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە زۆربەی وڵاتانی جیهانی و کەمکردنەوەی هاتووچۆ وایکردووە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close