كوردستانهەواڵ

73 ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی قازی محەمەد تێپەڕدەبێت

له‌ رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا و لە بەرەبەیانی 30 ـی ئاداری ساڵی 1947 پێشەوا قازی، حەمە حوسێن خانی سەیف قازی كە ئامۆزای پێشەوا قازی و ئەبولقاسم سەدر قازی كە برای قازی محەمەد بوون، لە گۆڕەپانی چوارچرا لە مەھاباد لە شوێنی راگەیاندنی كۆماری كوردستان لەسێدارەدران.

دواتر تەرمەكانیان لەسەر شانی ئاپۆڕای جەماوەر بەرەو گۆڕەپانی چوارچرا بران و بەخاك سپێردران.

سەر لەبەیانی 73 ساڵ لەمەوبەر ھەواڵێك رۆژھەڵاتی كوردستان و بەتایبەت شاری مەھابادی ھەژاند، 10-ی خالەكێوەی 1326-ی ھەتاوی 29 لەسەر 30-ی ئاداری 1946-ی زاینی پێشەوا قازی محەمەد سەرۆككۆماری كوردستان لە مەھاباد لە چوارچرای ئەو شارە لەسێدارە درا.

قازی و هاوڕێکانی بەھۆی راگەیاندنی كۆماری كوردستان لەسێدارەدران، حكومەتی پاشایەتی تۆمەتی پارچەكردنی ئێرانی خستبوونەپاڵ.

قازی محەمەد دامەزرێنەری حزبی دیموكراتی كوردستان بوو، لەگەڵ دامەزراندنی حزبەكەی كۆماری كوردستانیشی راگەیاند، كۆمارەكە دوای 11 مانگ كەوتە بەردەم پیلانگێرییەكی نێوخۆیی و ناوچەیی. دوای ئەوەی یەكێتی سۆڤییەت لەسەر كێلگەكانی نەوتی باكووری ئێران لەگەڵ رژێمی پاشاییەتی رێكەوت، ھێزێكی زۆری وشكانی و ئاسمانی پەلاماری كوردستانیان دا، ئەگەرچی ئەحمەد قەوام سەڵتەنە سەرۆكوەزیرانی ئەوكاتی ئێران بەڵێنی بە پێشەوا دابوو كە ئازاری كەس نەدات و تەنانەت بەشەكانی دیكەی كوردستانیش بخاتەوە سەریەك و ئیدارەیەكی كوردی رابگەیەنێت، بەڵام بەپشتیوانی تەواوی بەریتانیا و لە بێدەنگی سۆڤییەت ھێز رەوانەی ناوچە كرا، ئیتر رژێمی پاشایەتی بە پشتیوانی سۆڤییەت و بەریتانیا و ئەمەریكای بەشدارە نوێكەی ناوچە كۆماری كوردستانیان ھەڵوەشاند و پێشەواكەشیان لەسێدارە دا.

بەشێكی زۆر لە مێژوونووس و لێكۆڵەرە ناسیۆنالیستەكان پێیانوایە كە ئاڵا و پێشمەرگە و پەرلەمان سێ كوچكەی نەگۆڕی كۆماری كوردستان بوونە و رادەستكردنی ئاڵای كوردستان لەلایەن قازی محەمەد بە مەلا مستەفا بارزانی نەمر وەكو دەستێكی ئەمین و نیشتمانپەروەر درێژەپێدان بەو رێگەیەیە كە ئەمرۆ نا سبەی ھەر بە ئامانج دەگات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close