جیهانهەواڵ

 ئیسرائیل و ئێران خۆیان بۆ جەنگ ئامادە دەکەن

ئیسرائیل و ئێران خۆیان بۆ جەنگ ئامادە دەکەن

باسک نێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، پێداگریی لەوە دەکات کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانیان بە تەواوەتی لەناو بردووە، بەڵام شارەزایان هوشداری لە جەنگێکی نوێی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە داهاتوویەکی نزیکدا دەدەن.

ماڵپەڕی ‘ئیتڵاعات ئۆنلاین’ بە ئاماژە بە وتارێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، بڵاوی کردووەتەوە “مانگی ڕابردوو، ڕێککەوتننامەی 2015 کە بڕیاربوو پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران سنووردار بکات، بەسەرچوو. سزای توند دووبارە بەسەر ئێراندا سەپێنرایەوە و دانوستان دەربارەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، ئێستا ڕاگیراوە و یەدەکی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران، بەشی دروستکردنی 11 بۆمبای ئەتۆم دەکات.”

ناوچەکە ئێستا لە دۆخێکی مەترسیداردایە، دانوستان ڕاگیراوە، دڵنیایی لەبارەی یەدەکی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران نییە و هیچ چاودێرییەکی سەربەخۆ لەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە نییە. زۆر لە شارەزایانی سیاسیی بڕوایان وایە، بە لەبەرچاوگرتنی تێڕوانینی دێرینی بەرپرسانی ئیسرائیل، کە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بە هەڕەشەیەکی جیددی دادەنێن، هێرشێکی دیکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕوو دەدات.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close