كوردستانهەواڵ

رێوشوێنێکى نوێى گەشتى ئاسمانى لەهەرێم دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە

لەمڕۆوە، رێوشوێنێکى نوێ تایبەت بە گەشتى ئاسمانى لە فڕۆکەخانەکانى هەرێم دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە. 

بەپێی ئاگادارییەکى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى، لە ڕۆژی (22/11/2021)ەوە، هەر هاوڵاتییەکی هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی لە کاتی گەشتکردنی بۆ دەرەوەی وەڵات، پێویستە بەڵگەنامەی وەرگرتنی هەردوو ژەمی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆناى پێبێت.   

جەختیشکراوەتەوە، ئەو کەسانە پێویستە بەڵگەی پشکنینی (PCR)ی(Negative) بەکەمتر لە(72) کاتژمێر پێبێت پێش گەشتەکەی. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close