عێراقكەش و هەواكوردستانهەواڵ
كهشناسێكی ههرێم شهپۆلێكی سهرمای وشك و بایهكی سارد ههرێم دهگرێتهوه
شارەزایەكی بواری كەشناسی لەبارەی چالاكبوونی بای باكوری رۆژھەڵات و وشكە سەرما ڕایدەگەیەنێت: سبەی دووشەمە 18/12/2023 ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت وە لەكاتەكانی بەیانیەوە بایەكی وشك و سارد لە ناوچە سنوریەكانی باكوری رۆژھەڵات و رۆژھەڵاتی ھەرێمەوە ھەڵدەكات.
ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: سبەی دووشەمە 18/12/2023 ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت وە لەكاتەكانی بەیانیەوە بایەكی وشك و سارد لە ناوچە سنوریەكانی باكوری رۆژھەڵات و رۆژھەڵاتی ھەرێمەوە ھەڵدەكاتە سەر ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و شاخاویەكانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و خێرای با لەنێوان 15 تا 35كم لە كاتژمێرێكدا چالاك ئەبێت لەناوچە شاخاویە سنوریەكان چالاكتر ئەبێت بۆ زیاتر لە 45 كم/ك ، پلەی گەرمی 1 بۆ 2 پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە و لەناوچە شاخاویەكانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاویەكانی پارێزگای ھەولێر بەھۆی كاریگەری ئەو با سارد و وشكەوە پلەی گەرمی بەرێژەی 5 تا 6 پلە نزمدەبێتەوە ھەست بەساردیەكی زۆر دەكرێت .
ئەوەشی خستەڕوو: كاریگەری ئەم با و وشكە سەرمایە تا بەرەبەیانی رۆژی چوارشەمە 20/12/2023 بەردەوامی ئەبێت .