عێراقكوردستانهەواڵ

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سودانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئیئتیلافی ئیداره‌ی كه‌ركوك بكات

باسک نێت- تایبەت

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی باسک نێت بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێیه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئیئتیلافی ئیداره‌ی كه‌ركوك به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌به‌غداد به‌ڕێوه‌بچێت.

له‌ كۆبونه‌وه‌ی رابردودا سودانی كارنامه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كه‌ركوكی وه‌گرت و ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی پێیان دا تا له‌سه‌ر كارنامه‌یه‌كی سیاسی هاوبه‌شی گشتگیر رێكبكه‌ون به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی ئیداره‌ی نوێی پارێزگاكه‌و هه‌ڵبژاردنی پارێزگارو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.

له‌ 22 مانگی شوباتی رابردووش یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ لایه‌نه‌ براوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ سودانی به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا بڕیار له‌سه‌ر پێكهێنانی ئیئتیلافی ئیداره‌ی كه‌ركوك درا به‌سه‌رۆكایه‌تی سودانی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close