وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، رێنمایی نوێی بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانیش، سێ رۆژی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی خوێندن، رێنوێنی خوێندكاران ده‌كرێت، كار له‌سه‌ر پێدانی هۆشیاری و پاراستنی ژینگه و خۆشه‌ویستی بۆ كوردستان ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، سێ رۆژی ده‌ستپێكی ده‌وامی ساڵی نوێی خوێندن ته‌رخانده‌كرێت به چه‌ند بابه‌تێك وه‌ك رێنوێنیكردنی خوێندكاران و ئاشناكردنیان به پۆل و هۆبه‌ی خۆیان و پێدانی خشته‌ی وانه‌كانیان، له‌و سێ رۆژه‌دا وانه‌كان ته‌رخانده‌كرێن بۆ خۆشه‌ویستی كوردستان و گه‌شه‌پێدانی كلتوری پێكه‌وه‌ژیان، هه‌روه‌ها هۆشیاری ده‌درێته خوێندكاران له‌سه‌ر لایه‌نه خراپه‌كانی به‌كارهێنانی چه‌ك و چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و ئامێره برینداركه‌ره‌كان، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا رێنمایی خوێندكاران ده‌كرێت بۆ پاراستنی ژینگه و ئاو وه‌ك سامانێكی نیشتمانی و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی.
هه‌ر به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كان، یه‌كێكی دیكه له‌وانه‌كانی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خوێندن، چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان و دوركه‌وتنه‌وه له‌لایه‌نه خراپه‌كانیان ده‌بێت، هه‌روه‌ها خوێندكاران جگه له سود وه‌رگرتن له‌و رێنماییانه پێویسته سود له وانه‌كانی وه‌رزش و هونه‌ر له‌ماوه‌ی سێ رۆژی ده‌ستپێكی ده‌وامیان وه‌ربگرن.