هەواڵ

وەزارەتی پەروەردە: هەر قوتابییەک لە قۆناغی خوێندن توشی شێرپەنجە بوو لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا پرسیارەکانیان بۆ دەبردرێتە نەخۆشخانە

باسک نێت

وەزارەتی پەروەردەی ڕایگەیاند، هەر قوتابییەک لە هەر قۆناغێکی خوێندن، لە تاقیکردنەوەی نیشتمانی و وەزاری، کە تووشبووی شێرپەنجەن ئاوا پرسیارەکانیان بۆ دەبردرێتە نەخۆشخانە.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، وەزارەتمان بڕیاری دا، هەر قوتابییەک لە هەر قۆناغێکی خوێندن، لە تاقیکردنەوەی نیشتمانی و وەزاری، کە تووشبووی شێرپەنجەن و توانای تاقیکردنەوەیان هەیە، لە ڕێگەی لیژنەوە پرسیارەکانیان بۆ دەبرێتە نەخۆشخانە و لەوێ وەڵام دەدەنەوە.

باسی لەوەشکردووە، خۆ گەر نەخۆشییەکەی لە ئاستێکدا بوو نەیتوانی وەڵام بداتەوە، نمرەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی بۆ دادەنرێتەوە (ئەگەر لە بەرژەوەندی بوو)، یان لە خولی دووەم لەسەر نمرەی 100 تاقیکردنەوە دەکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close