
تەیف سامی، وەزیری دارایی حمومەتی هەرێم بە نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی ڕاگەیاندووە کە ئەو موچە نانێرێت، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران نوسراوی بۆ بکەن ئامادەیە موچەی فەرمابنەرانی هەرێم خەرجبکات.
باسک نێت
تەیف سامی ئەوەی ڕاگەیاندووە کە حكومەتی هەرێم پابەندی هیچ شتێك نەبووە.
تەیف سامی ئەوەی بە نوێنەری مامۆستایان ڕاگەیاندووە کە حکومەتی هەرێم هیچ پابەندییەکی خۆی بەرامبەر عێراق جێبەجێ نەکردووە. بۆیە ئەستەمە موچەی مانگی نیسان بنێردرێت.
بەپێی زانیارییەکان، لەتەواوی ئەو پارانەی بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نێردراوە بە پێی نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران پارە خەرجکراوە و چاوەڕێ دەکرێت لە ڕێی نوسراوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە تەیف سامی پابەند بکرێت بە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




