
سەرۆکایەتی هەرێم پێشنیارەکەی کۆمسیۆن پەسەند ناکات و کاتێکی تر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری دەکات -باسک نێت
کۆمسیۆنی هەڵبژارنەکانی عێراق پێشنیاری ڕۆژی ٥ی ئەیلولی ئەمساڵی کردووە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و بەنوسراوی فەڕمی بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی ناردووە بەڵام سەرۆکایەتی هەرێم پێشنیاری ئەو ڕۆژە ڕەت دەکەنەوەو بەمەرسومێک ڕۆژێکی تر دیاری دەکەن.
سەرۆکایەتی هەرێم ڕۆژێک دەست نیشان دەکات لە نێوان دوو هەفتە تا مانگێک لە دوای ئەو بەروارەی کۆمسیۆن دیاری کردووە و هۆکاری ڕازی نەبوون بەو ڕۆژە لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێم بۆ پاراستنی دەسڵات و پێگەی سەرۆکایەتی هەرێم دەگەڕێتەوەو نایانەوێت کۆمسیۆن و بەغدا ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری بکات بەڵکو وەکو دەسڵاتی سەرۆکی هەرێم و پێگەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم ڕۆژێک دیاری دەکرێت و کۆمسیۆن دەبێت پێوەی.
سەرۆکایەتی هەرێم دەیەوێت لە نێوان ۱٥ ی ئەیلول تا ۱۰ تشرینی یەکەم ڕۆژێک دیاری بکات و سەرۆکی هەرێم مەرسومێکی بۆ دەربکات و ببێتە ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.




