
عەلی زەیدی سەردانی ئێران و تورکیا دەکات
باسک نێت
حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق:
“بەم نزیکانە عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئێران و تورکیا دەکات.
ئەم سەردانانە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەتە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و هاوبەشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان”.
ئەو دوو سەردانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەشە و تێیاندا تاوتوێی چەندین دۆسیەی دووقۆڵی دەکرێ.
بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە عەلی فالح زەیدان سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




