جیهانعێراقهەواڵ

یەکەم کاروانی بریندارانی فەڵەستین گەیشتە عێراق

وەزارەتى تەندروستیى عێراق ڕایگەیاند، لەسەر راسپاردەى حکومەتى عێراق، شەوى رابردوو یەکەمین کاروانى برینداران لە فەڵەستینەوە گەیشتنە خاکى وڵاتەکە.

باسک نێت
وەزارەتى تەندروستیى عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە چوارچێوەى هەڵمەتى “یارمەتیى غەززە بدەن” کە لەسەر راسپاردەى محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕاگەیەنراوە، یەکەمین کاروانى برینداران گەیشتنە عێراق.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵمەتەکە راستەوخۆ لەلایەن ساڵح مەهدى وەزیرى تەندروستیى عێراقەوە سەرپەرشتیى دەکرێت و لەڕێی فڕۆکەى سەربازییەوە برینداران گەیشتوونەتە خاکى وڵاتەکە.
لەکاتى گەیشتنیان، تیمێک لە وەزارەتى تەندروستیى عێراق پێشوازییان لە برینداران کرد کە پێکهاتبوون لە نوێنەرى وەزیرى تەندروستی و ژمارەیەک کارمەندى تەندروستى و فریاگوزاریی.
هاوکات، لەڕێی ئامبوڵانسەکانەوە، 27 بریندار و 42 هاوەڵى نەخۆشیان رەوانەى نەخۆشخانەکانى شارى پزیشکیى بەغدا کردووە بەمەستى چارەسەرکردنیان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close