جیهانهەواڵ

گەرووی هورمز لەژێر كۆنتڕۆڵی تەواوەتی ئێراندایەو ناكرێتەوە تا ئەمریكا دەستبەرداری دوژمنكارییەكانی نەبێت

ئاژانسی فارس:
گەرووی هورمز لەژێر كۆنتڕۆڵی تەواوەتی ئێراندایەو ناكرێتەوە تا ئەمریكا دەستبەرداری دوژمنكارییەكانی نەبێت
باسک نێت
ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویكردووەتەوە، تا ئەوکاتەی ئەمریکا بەردەوام بێت لە دوژمنکارییەکانی، دۆخی گەرووی هورمز وەک خۆی دەمێنێتەوەو هیچ مۆڵەتێکیش بە کەشتیەکان نادرێت بۆ تێپەڕبوون بەم رێڕەوە ئاوییە ستراتجییەدا.

سەرچاوەكە ئاماژە بەوەدەكات، هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆنترۆڵی بە تەواوەتی گەرووی هورمزیان كردووە و هەر بڕیارێک بۆ کردنەوەی یان بەردەوامی كۆتوبەندەكان لەسەر تەنها لەسەر بنەمای رەچاوکردنی ئەمنی و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان دەبێت و ئەم دۆخە وەک خۆی دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی ئەمریکا بەردەوام بێت لە هەڕەشە و کردەوەی دوژمنکارانە.

جەختیشكردووە لەوەی، بەرپرسیارێتی هەر پەککەوتنێکی ئاسایشی دەریایی و لێکەوتەکانی لە ئەستۆی ئەو لایەنانەدایە کە لە رێگەی کردەی سەربازی و سیاسەتی گێچەڵكردنەوە ئاسایشی هەرێمیان خستۆتە مەترسییەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close