ئابووریجیهانكوردستانهەواڵ

زێڕ زیاتر بەرزبووەوە

باسک نێت

نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ کەمێك بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک، لەئێستادا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و 714 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 20 دۆلار و هەشت سەنت بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، بەهای زێڕ بەرزبووەوە بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی مانگێکدا بەهۆی لاوازیی بەرهەمهێنانەوە، بەشێوەیەک نرخی ئۆنسەیەکى زێڕ گەیشتە دوو هەزار و 714 دۆلار و بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە، 20 دۆلار و هەشت سەنت نرخی بەرزبووەتەوە.

هاوکات، نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 495 هەزار دینارە

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 577 هەزار دینارە

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە 605 هەزار دینارە

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 670 هەزار دینارە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close