یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئهو مامۆستایانهی دهوامیان نهكردوهو نهچونهتهوه ناوهندهكانی خوێندن، سزا نادرێن، دەشڵێت، نزیکەی هەزار و 208 ناوەندی خوێندن دەستیان بە دەوامکردن کردۆتەوە.
نەژاد عەبدوڵا، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، زۆربەی ناوەندەکانی خوێندنی سلێمانی دەستیان بە دەوام کردۆتەوە و پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی سنوری پارێزگاکە هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە کۆی هەزار و 307 ناوەندی خوێندن، هەزار و 208یان دەوامیان تێدا دەکرێت و پڕۆسەی خوێندن بەرەو ئاسایی بوونەوە دەڕوات.
ڕوونیشیکردووەتەوە، ژمارەی ئەو مامۆستایانەی بە نەهاتوو تۆمارکرابوون زیاتر لە 2 هەزار و 500 مامۆستا بوون، لە ئێستادا زۆربەیان گەڕاونەتەوە بۆ دەوام، نەهاتنی ئەو مامۆستایانەش بە سزا هەژمار ناکرێت.