بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیعێراقكوردستانهەواڵ

دیداری ڕابەری گشتی لەگەڵ مەڵبەندی گەرمیان

بەڕێز مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی ئەمڕۆ سێ شەممە ۱۲/۱۲/٢٠۲۳ لە بارەگای لقی مەکتەبی سیاسی شاری سلێمانی لەگەڵ بەرپرس وکارگێرو ئەندامانی مەڵبەندی گەرمیانی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبوەوە،
لە و دیدارەدا جەنابی مامۆستا عیرفان باسی جوامێری و کۆلنەدان و سەربەرزی ئەو ئەندامانەی کرد کە هەموو ئەو قەیرانە نەخوازراوانەیان تێپەڕاندووە و سەرکەوتن بەسەر هەمووکۆسپەکاندا،
ئومێدی پێدان بەزیندوو ڕاگرتنی ناوی بزووتنەوەی ئیسلامی و شەکانەوەی ئاڵاکەی،
پێی ڕاگەیاندن لەقۆناغی ئێستادا ئێمە ئیش لەسەر ئەو مەنهەجە دەکەین کەناسنامەی قوتابخانەکەمانەو
بە ئایندەوە ئەوبەرگە جوانە تازە دەکەینەوەو کارلەسەرنەوەی نوێی کۆمەڵگاکەمان دەکەین کە پەیامی خواناسی لەناو هەناویدایە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close