تەندروستیكوردستانهەواڵ

وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوی ژمارەی 33 دا، دواین ئامار و نوێترین حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

دەقی راگەیەندراوەکە:

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ کەڕەنتین کردن و دۆزینەوە و پشکنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:

  1. کەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (5474) هاووڵاتی بوون لە (36) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1226) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (216) لە هەولێر، (192) لە سلێمانی، (733) لە دهۆك، (50) لە هەلەبجە، (35) لە ڕاپەرین وە (4248) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (159) هاووڵاتی.

  1. پشکنین

لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (500) پشکنین ئەنجام دراوە، (324) هەولێر، (120) سلێمانی، (56) دهۆك.

دەرەنجام (22) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

  • پارێزگای هەولێر (8) پۆزەتیڤ، کە بەڕەگەز (4) نێر تەمەنیان (40، 37، 32، 31) ساڵ و (4) مێ تەمەنیان (32، 16، 14، 2) ساڵ، کە سێیان لە کەرەنتن بوون و لە وڵاتی فەرەنسا گەڕاونەتەوە، پێنجیان بەرکەوتووی تووشبووەکەی ناحیەی خەلیفانن.
  • پارێزگای سلێمانی (14) پۆزەتیڤ، کە بەڕەگەز (6) نێر تەمەنیان (64، 57، 34، 32، 30، 4) ساڵ و (8) مێ تەمەنیان (60، 54، 40، 29، 22، 20، 17، 14) ساڵ، کە حەوت لە تووشبووان لە قەزای دەربەندیخانن و بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون، وە حەوت لە ناو شاری سلێمانین کە پێنچ لەوان پێشتر گەشتیان کردبوو وە دووەکەی تر پێشنەی گشتیان نیە.
  1. ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (150) تووشبوو، لەنێویاندا (2) مردن هەیە و (56) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close